Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق: بە بەھێزی پارتی، ئاسۆی داھاتوو زیاتر گەشاوەتر و ئاوەدانتر دەبێت

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و بەرپرسی رێکخراوەکان و ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی لقی ۱٦ی ھەولێر کۆبووەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی١١ی ٢٠٢٥، لە بارەگای لقی ١٦ی پارتی، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی بە ئامادەبوونی ئاری فاروق بەرپرسی لقی۱٦ کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و بەرپرسی رێکخراوەکان و ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی لقی ۱٦ی ھەولێر ئەنجامدا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە ھەڵبژاردنی ١١ی١١ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردوو، ئەوەی ڕاگەیاند سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی کادیر و ھەڤاڵان و دەنگدەرانی خۆشەویست کرد، بەتایبەت ھەڤاڵانی بنکە و ڕێکخراو و ناوچە و لقەکان، لەگەڵ ستافی بازنە، کە زۆر ماندووبوون.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن ئەوەشی ڕاگەیاند، کە ئەوەی جێگای شانازی و دڵخۆشییە سەرکەوتنی مەزنی پارتی و زیادبوونی دەنگەکانیەتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بە ڕابەرایەتی و سەرکردایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی). ھەروەھا بە بەھێزی پارتی، ئاسۆی داھاتوو زیاتر گەشاوەتر و ئاوەدانتر دەبێت.