ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەكه دەکات.
پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)
بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
ڕۆژنامەی (هەولـــێر)، ڕۆڵ و جێدەستی دیارە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەروەها توانیویەتی لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆی و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و پیشەگەرانە، مامەڵە لەگەڵ کێشە و ڕووداوەکان بکات و ڕەچاوی بەرژەوەندییە باڵاکان و پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێم بکات.
لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی زیاتری خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی (هەولـــێر) دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین وەکوو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاریی هاووڵاتیان بن.
هەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥