بەغدا-KDP.info- بە گوێرەی ئەنجامی فەرمیی و کۆتایی، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،١١٠١٣٥٧ دەنگی بەدەستھێناوە، کە دەکاتە ٢٧ کورسی، ھاوکات کورسی کۆتاکان کە پارتی پاڵپشتی کردوون، ٥ کورسی.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە ژمارەی لیستی ٢٧٥ بوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکەمی سەر ھەرێم و عێراق بوو لەم ھەڵبژاردنە کە ملیۆنێک و سەدو سێزدە ھەزار و پەنجاو حەوت دەنگی بەدەست ھێناوە.
لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەم شێوەیە:
لە ھەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٣٦٩٧٢٤ دەنگ، ٩ کورسی.
لە سلێمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٦٨٨٣٤ دەنگ، ٢ کورسی.
لە دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان، ٤١٣٨٩٠دەنگ، ٩ کورسی.
لە کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان ٥٩٣٧٤ دەنگ، یەک کورسی.
لە نەینەوا، پارتی دیموکراتی کوردستان١٨٩٥٣٥ دەنگ، ٥ کورسی. له دیالە، یەک کورسی
لە کورسی کۆتاکان، ٥ کورسی کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی کراون، دەرچوونە.
لە ئەنجامدا
پارتی ١١٠١٣٥٧ دەنگی بەدەستھێناوە، کە یەکەمی ھەرێمی کوردستانە، یەکەمی پارێزگای نەینەوایە، لە ئاستی عێراقیشدا وەک حزب یەکەمە.