Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەسایەتییەکی سیاسیی عێراقی بۆ KDP: پارتی ڕاستگۆیە بۆیە خەڵک متمانەی پێ دەکات

ھەولێر-KDP.info- کەسایەتییەکی سیاسیی عێراقی باس لەوە دەکات، چەندین فاکتەر بوونەتە ھۆی ئەوەی پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بێنێت، لەگەڵ خەڵکی خۆی ڕاستگۆیە، بۆیە خەڵک متمانەی پێ دەکات و دەنگی پێ دەدات، خاوەن سەرکردایەتییەکی حەکیمانەیە و دێرینترین حزبە لە ھەموو عێراقدا، بۆیە بەردەوام دەنگی زیاتر لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بەدەست دێنێت.

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و بەدەستھێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، کەسایەتییەکی سیاسیی عێراقی باس لە هۆکارەکانی بەدەستهێنانی ئەو دەنگە زۆرەی پارتی دەکات.

عەلی بیدەر، چاودێر و کەسایەتیی سیاسیی عێراقی، بۆ  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  باسی ئەو فاکتەر انە دەكات كە بوونەتە ھۆی ئەوەی پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بێنێت و گوتی، "ھۆکاری بەدەستھێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بۆ کۆمەڵێک فاکتەر دەگەڕێتەوە، لەوانە سەرکردایەتییەکی حەکیمی ھەیە، پارتی خزمەتی خەڵکی خۆی دەکات و ڕۆڵێکی باڵای ھەیە لە ھەموو بوارەکاندا، لە خزمەتکردن لە بواری سیاسی و لە بواری کۆمەڵایەتی، ئەمانە بوونەتە ھۆی ئەوەی خەڵک متمانە بەو حزبە بکات و ئەو دەنگە زۆرە بەدەست بێنێت."

عەلی بیدەر گوتیشی، "پارتی تەنیا لە کوردستان دەنگی نەھێناوە، لە عێراقیش دەنگی زۆری ھێناوە، ئەوەش خاڵێکی گرنگە، بۆیە تەنیا کورد دەنگی بەو حزبە نەداوە، بەڵکوو هەموو پێکهاتەکانن، ئەوەش خاڵێکی گرنگترە، ھەموو پێکھاتەکان دەنگت پێ بدەن، بۆیە لە پرۆسەی دیموکراسی ئەوە بە گرنگ ھەژمار دەکرێت، خاڵێکی دیکە ئەوەیە پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویەکی درێژی ھەیە و دێرینترین حزبە لە عێراق، ئەوەش وای کردووە جەماوەری زیاتر لە خۆی کۆبکاتەوە و ئەزموونێکی باشی لە بواری سیاسی و خزمەتکردن ھەیە، متمانەش لە لایەکی ترەوە، چونکە خەڵک متمانەی زۆری بەو حزبە ھەیە."

ئەو کەسایەتییە سیاسییە عێراقییە دەشڵێت، "لە ھەمووی گرنگتر، ئەوەی بۆتە ھۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو دەنگە زۆرە بەدەست بێنێت، کار بۆ بەدەستھێنانی پلە و پۆست ناکات، تەنیا ئامانجی ئەوەیە بەشدار بێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک بکات، ئەوەش بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە و کادیری خەمخۆر دەکرێت، بۆیە دڵنیام لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا دەنگی زیاتر بەدەست دێنێت، چونکە حزبێکە لەگەڵ خەڵکی خۆیدا ڕاستگۆیە."

 

بڵند ئیبراھیم