دھۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دهۆک دەستپێدەکات، کۆنفڕانسەکەش لەژێر ناونیشانی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەبێت) و گفتوگۆ لهبارهی ئاڵنگاری و گۆڕانكارییهكانی ناوچه دهكرێت و سێ ڕۆژ دەخایەنێت."
ئاری زاویتەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک، تایبەت بە شەشەمین کۆنفرانسی مێپس بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە دھۆک بەڕێوەدەچێت، لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ)ە، ئەمڕۆ دەست پێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆش پێنج وۆرک شۆپ سازدەکرێن، دوو ڕۆژەکەی دی چالاکی لە ئاستی باڵا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێن، میوانداری بیانییەکانیش کراوە.
ئاری زاویتەیی گوتیشی، ئەو کۆنفرانسە جەخت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ھەرێمیی و ھاوکاریی ستراتیژی و دەوڵەمەندی ئابووری دەکات، گرینگی بە سیاسەت و ڕێکارگەلێک دەدات کە دەبنە ھۆی یەکگرتن و گەشەی ئابووری.
لە کۆڕبەندی ئەمساڵ سەرۆک بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی و سەدان سەرکردە، کەسایەتیی سیاسی، نوێنەر، دیپلۆمات و کەسانی ئەکادیمی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارن. گفتوگۆ لەسەر ململانێ و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، بەدوای ئاشتی و چارەسەرێکی درێژخایەن دەگەڕێن بۆ ئاڵنگارییەکان.
بڵند ئیبراهیم