Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی ھەرێمی کودستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا وێڕاى ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ بره‌ودان به‌ دیموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ پێشبینى و بۆچوونیان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵى له‌ عێراق خسته‌ ڕوو.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.