Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوتەبێژی کۆمسیۆن: تا سبەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەیەنین

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، دەنگی ئەو وێستگانەی مابوون حیساب کران و ئەنجامەکەی ١٠٠% وەکو ئەوە بوو کە بە دەست ھەژمار کرابوون، بۆیە ئەمڕۆ تا سبەی ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنین.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی سەرجەم وێستگەکانی یەکلا کردەوە و ئەنجامەکان بە گشتی ١٠٠% وەکو ئەو ئەنجامە بوون کە بە دەست ھەژمار کراون، لەمڕۆشەوە کۆمسیۆن کورسیی گشتی و کۆتای ئافرەتان و کەمینەکان ھەژمار دەکات، بۆیە ئەمڕۆ تا سبەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەیەنین.

جومانە غەلای گوتیشی، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، بە فەرمانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم