Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێكی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جه‌عفه‌ر ئێمینكی له‌ به‌غدایه‌

هەولێر-KDP.info- شاندێكی ته‌كنیكی و یاسایی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی به‌غدایان كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2025، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025، شاندێكی ته‌كنیكی و یاسایی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد.