Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیند، لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

لە یادی ٢٤١ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری ھەڵمەت و قوربانی دەکەم. سلێمانی بەشی ئازیزی کوردستانە، شاری شەھیدانی ۹ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەکەی ١٩٦٣ و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمکار و زۆردار و ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانە. سلێمانی وەک ھەر شار و دەڤەرێکی تری کوردستان ھەمیشە شوێنی ھەڵکەوتنی ئەدیب و شاعیر و کەسایەتی و تێکۆشەر و شۆڕشگێڕانی کورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەکانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە ھەموو چینوتوێژەکانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەکان کردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە ھەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

لەو یادەدا ھیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی ھەموو جۆرە پێشکەوتن و پێشەنگین.

 

مسعود بارزانی

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥