Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت،  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

مەسروور بارزانی، سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات ، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.