ھەولێر-KDP.info- گۆڤاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵه‌ر (Condé Nast Traveler) لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه.
گۆڤارەکە له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە‌ی به شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کردووه وه‌کو یه‌کێک له شوێنه گه‌شتیارییه هه‌ره سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئاسیا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، ئاسیا گه‌نجینه‌یه‌کی پڕە له جوانی جۆراوجۆر، له ئاسمانی بڵندترین تاوه‌ره‌کانه‌وه تا کۆڵانه مێژووییەکان، له خواردنی لوکس به سه‌رپه‌رشتی شێفه به‌ناوبانگه‌کانه‌وه تا میوانداری له لوتکه‌ی گرد و چیاکان، ئه‌م لیسته که له‌لایه‌ن تۆڕی نووسه‌رانی گۆڤاره‌که‌وه له سه‌رتاسه‌ری کیشوه‌ره‌که ئاماده کراوه، ڕە‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆراوجۆرییه نائاساییه‌یه.
گۆڤاره‌که ڕوونیکردووه‌ته‌وه که گه‌شتیاران له‌وانه‌یه به‌دوای هۆکارێکدا بگه‌ڕێن بۆ ئاشنابوونه‌وه له‌گه‌ڵ شوێنه گه‌وره و ناسراوه‌کاندا، وه‌ک شاری ئۆده‌یپوری هیندستان که چه‌ندین هوتێلی نوێی تێدا کراوه‌ته‌وه و ڕوانینێکی سه‌رنجڕاکێشی دروست کردووه. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای شوێنی نه‌ناسراودا ده‌گه‌ڕێن، ساڵی 2026 ساڵی گه‌شتیاران ده‌بێت بۆ هه‌ولێر.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: هه‌ولێر، پایته‌ختی کوردستانی عێراق، که به قه‌ڵا 6 هەزار ساڵییه‌که‌ی ناسراوه، مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ده‌پارێزێت، هاوکات هەولێر هەوڵی داهاتووێکی پڕ لە ئاشتییانه دەدات، ئه‌مه‌ش ئاماژە‌یه‌کی ڕوونه بۆ به‌های بەرزی مێژوویی و کلتووریی شارەکە، له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌رچوون له سێبه‌ری ڕابردوودا.