Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراسته‌ی ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى سلێمانی كرد

ھەولێر-KDP.info- رۆژی هەینی، 14ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار كرد. 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

له‌ یادى 241 ساڵه‌ى بنیاتنانیدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبیرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازیزى شار، ده‌كه‌م. 

سلێمانى ناوێكى دیارى مێژووى كولتوورى و سیاسیمانه‌. هه‌میشه‌ كاریگه‌ر و مایه‌ى پێزانین و شانازیى گه‌لى كوردستانه‌. هیواى به‌رده‌وامیى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

14ی تشرینی دووەمی 2025