Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی برای سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی برای سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ، پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شەماڵ ڕەشید) برای دکتۆر (لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ)ـم پێگەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ و خانەوادە و کەسوکاریان دەکەم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شەماڵ ڕەشید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2025