Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەشه‌كه‌ ده‌گۆڕێ و ئەگەری تاوە باران و هه‌وره‌ بروسکەش هەیە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و هه‌وره‌ بروسکەش هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 13-11-2025،  ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە، لەناوچە شاخاویەکانیش 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى هەینی 14-11-2025، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت, بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە، بەتایبەتی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم, بەڵام لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و هه‌وره‌ بروسکەش هەیە، جەختیشی کردەوە، کاریگەریی ناسەقاگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو.