ھەولێر-KDP.info- سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لهگهڵ بهڕێز سیداد بارزانی، ئهندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به مهبهستی گهیاندنی پیرۆزبایی به بەڕێزان (جەنابی سەرۆک بارزانی، جەنابی سەرۆکی هەرێم، جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتیی پارتی) ئهنجام دا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتیمان لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق و مسۆگەرکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی له بهڕێز سیداد بارزانی، ئهندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و گوتی، ئەم پیرۆزباییەی من بگەیەننە بەڕێزان:
جەنابی سەرۆک بارزانی،
جەنابی سەرۆکی هەرێم،
جەنابی سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ههر لهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر گوتی، "مسۆگەرکردنی ئەم هەموو دەنگە، لە ئەنجامی کار و بەرنامەیەکی دیراسەکراو و واقیعی، خۆ بەدوورگرتن لە منافەسەی ناپەسند و مهاتەراتی ئیعلامی، بەدەست هاتووە.