ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەنێرێت.
چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بۆ قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا.
لە پەیامێکدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکوومەت و گەلی تورکیا کرد.