Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا، سوپاسی خودای گەورە و خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە زیاتر لە ملیۆنێک.

دەقی پەیامی مەسروور بارزانی.

سوپاس بۆ خودای گەورە و بە ھەڵوێست و ویستی ھاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیۆن دەنگ تێپەڕی و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم.

پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.

سوپاس و دەستخۆشی لە ھەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.

پیرۆزبایی لە ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و ھەموو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.

بە گوڕوتینێکی زیاتر لە خزمەتی ھەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.

بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.

 

مەسروور بارزانی 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان