Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ھەولێر لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

ھەولێر-KDP.info-لە ھەولێر دەستکرا بە لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان و پارێزگاری ھەولێریش داوا دەکات ھەر لایەنێک پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆ بکاتەوە.

ئەمشەو سێشەممە دوا بەدوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی و فەرمانگەی ژینگەپارێزی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بە ھاوبەشی، دەستکرا بە ھەڵمەتێکی فراوانی لابردنی پۆستەری کاندیدەکان و لۆگۆ و ئاڵای لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردن.

لەو بارەیەشەوە، پارێزگاری ھەولێر ، وێڕای دەستخۆشی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی و تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە و کرێکاران، داواشی لە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدان کرد، لەو ھەڵمەتەدا ھاوکاری تیمەکانبن و ھەر لایەنێک پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆ بکاتەوە.