Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یۆنامی کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و بارودۆخی ناوچەکە  تاوتوێ کرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکی ئارام و دیموکراتیدا.