ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى سنوورى لقى شه‌شى ئه‌ورووپاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان فازڵ میرانى به‌رپرسى دەستەی كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى و زه‌عیم عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، ستایشى دڵسۆزى و هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌ریى ڕێكخستنه‌كانى پارتى كرد كه له ئه‌ورووپاوه گه‌ڕوانه‌ته‌وه كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریى له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
به‌ڕێزیان تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارییه‌كى فروان له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى گرنگ و كاراى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ئه‌ورووپا به گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا كه ده‌توانن له زۆر بواردا خزمه‌تى كوردستان بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه داهاتووى كوردستان گه‌شه.
لاى خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان، وێڕاى خستنه‌ڕووى دۆخى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، داوایان كرد كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵ بدات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا ده‌نگدان بۆ ڕه‌وه‌ندى كوردستانى و عێراقى لە دەرەوەی وڵات فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌و مافه بێبه‌ش نه‌بن.


