Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئیرادەی گەل: دەنگی پارتی هێزی کوردستانە و بنیادنەری داهاتوویەتی

د. کەمال کەرکووکی

لە کاتێکدا بەرەو هەڵبژاردنێکی نوێ دەچین، گەلی کوردستان چیتر بە بەڵێن ڕازی نابێت، بەڵکو بە چاوی خۆی ئەنجامی کاری جدی و ڕابەرایەتیی دانایانەی بینیوە و تیایدا ژیاوە: بەڕێوەبردنی سەردەمییانە، خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و تەندروستی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبن و، سیستەمێکی دارایی شەفافتر و، ژێرخانێک کە سەرەڕای ئاستەنگەکان بەرەوپێش دەچێت. هاووڵاتی لە مامەڵە ڕۆژانەکانیدا هەستی بە پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە کردووە، لە ڕێکوپێکی و خێرایی خزمەتگوزارییەکان و، لە دەرفەتە نوێیەکان بۆ لاوان و کەرتی تایبەت، لە کاتێکدا ژینگەی وەبەرهێنان هەنگاو بە هەنگاو بەهێزتر دەبێت و، تۆڕی ڕێگه‌وبانی نوێ بەپێی بەرزترین پێوەرەکان فراوانتر دەبێت، هەموو ئەمانە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و هەوڵەکانی ڕێگری و، پیلانگێڕیی ناحەزان کە بە هەموو ڕێگه‌یەک خەریکی پیلانگێڕین. بەڵام ئیرادەی پێشکەوتن سەرکەوت و لە سەرکەوتنی خۆی بەردەوامە.

گەلی بەڕێزمان... کوڕان و کچانی کوردستان...

دەنگدان بە پارتی تەنیا ئەرکێکی نیشتمانی نییە، بەڵکو پەیامێکی هێز و متمانەیە بە داهاتوومان.

ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیی ئێمە بریتییە لە بەردەوامیدان بەم ڕێگه‌یە بە متمانە و بە دیدگایەکی دروست لەپێناو بەدیهێنانی: دامەزراوەی بەهێزتر، ئابووریەکی بەرهەمهێنەر کە لەسەر بنەمای تێکنۆلۆجیا و وزە و گەشتیاری بنیاد نرابێت، دەرفەتی بەرفراوان بۆ خاوەن کارە پێشەنگەکان و بۆ لاوان و، خزمەتگوزاری شایانی شکۆی هاووڵاتی بێت، لە چوارچێوەی شەفافیەت و دادپەروەری و سەقامگیرییەک کە مافی هەموو تاکێک لە بنیاتنانی داهاتووی خۆی لەناو نیشتمانی خۆیدا (هەرێمی سەربەرزی کوردستان) بپارێزێت..

پارتی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی و دوو جێگرەکەی، کە پیاوانی لێهاتووی دەوڵەتمەدارن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، کە توانایی خۆیان سەلماند لە بەرگری و بنیادان لە یەک کاتدا و، پاراستنی دەستکەوتەکان و کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی گەشەسەندن و نوێبوونەوەدا بە یەکەوە. ئەمڕۆ بەیەکەوە بەرەو قۆناغێکی بەهێزتر و گەشاوەتر دەڕۆین، تێیدا هەرێمێکی پتەو بۆ نەوەکانی داهاتوومان دروست دەکەین، هەرێمێک کە بە سەرفرازی و شکۆوە ڕادەوەستێت و، بە متمانە و شایستەیی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ئامادەیی دەمێنێت...

با هەموومان پێکەوە بۆ هەڵبژاردنی  لیستی ٢٧٥ هەڵمەت بەرین.. لیستی سەرفرازی و شکۆ.. لیستی خزمەت و دەستکەوت.. لیستی  هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.. لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان..

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی