Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە KDPیەوە بزانە باس و خواس لە ناو خەڵکی چەمچەماڵ لەبارەی لیستی ٢٧٥وە چییە

چەمچەماڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵ دەڵێ، خزمەتکردنی خەڵک و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن پارتییەوە بووەتە باس و خواسی ناو خەڵک و خزمەت و خەباتی پارتییان لەبەرچاوە، بۆیە خەڵکی چەمچەماڵ زیاتر لەھەموو لیستەکانی دیکە پێشوازی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن.  

پەیوەست بە بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە سنووری چەمچەماڵ، مام ھێرش جەباری، بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵ، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "خەڵکی سنوورەکە زیاتر لە ھەموو لیستێک پێشوازی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن و دڵیان بە سەرکەوتنی و بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشە، ئێمەش ڕۆژانە لەناو خەڵکین و پێشوازییەکی زۆر لە بانگەشەی پارتی دەکرێت، ھاووڵاتییان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەن."

 بەرپرسی لقی ١٩ی چەمچەماڵ گوتیشی، "پارتی لە ھەموو سنوورەکان دەنگی زیاد دەکات، لە سنووری لقی ١٩ی چەمچەماڵیش دەنگی پارتی بە ڕێژەیەكی زۆر زیاد دەکات و ئومێدیشمان بە ھاووڵاتییان و دەنگدەرانی سنووری خۆمان ھەیە متمانە بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەدەن."

مام ھێرش جەباری ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد، "پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاریگەرییان لەسەر بۆچوونی ھاووڵاتییان دروست کردووە و چەمچەماڵییەکان دەخوازن ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارتی ئەنجام دەدرێن لە دەڤەری چەمچەماڵیش ئەنجام بدرێن، خزمەتکردنی خەڵک و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن پارتییەوە بووەتە باس و خواسی ناو خەڵک و خزمەت و خەباتی پارتییان لەبەرچاوە."

 

قائید میرۆ