Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی : بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەستدەهێنین

دھۆک-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند، "بەوەی دەیبینم پشتڕاستم ملیۆنێک دەنگ و زیاتر بەدەستدەهێنین."

ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی لە دهۆک کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییان بۆ لایەنگرانیان ئەنجام دا.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی گوتی، "هیچ گومانم نییە رۆژی 11-11 سەرکەوتنێکی دیکە بۆ کورد و کوردستان تۆمار دەکەین."

جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارەکەیدا گوتی، "مێژووی پارتی و ئەم دەڤەرە لە یەکدی جیا ناکرێنەوە، یەکەم لقی پارتی لەم دەڤەرە بووە."

نێچیرڤان بارزانی پەسنی ناوچەی بادینانی کرد و گوتی، "سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتیش لە دەستی بادینانە."

لەبارەی ئامانجەکانی پارتی، جێگری سەرۆکی پارتی گوتی، "ئامانجی پارتی لەوکاتەوەی دروستبووە ئێوە بوون، گەلی کورد، ئێوە ئامانجی بارزانی نەمر بوون."

نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا "دەستخۆشی" لە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگانەی بۆی دروست دەکرێن، کاروانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ پڕۆژە دەکاتەوە و بەردی بناخەی پڕۆژەی دیکە دادەنێت."