ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هۆگر شاڵى)، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى كاره‌با پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
	دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
	پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو هۆگر شاڵى، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى كاره‌با و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه به نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد. هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
	خوالێخۆشبوو نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و دڵسۆز بوو كه زۆر و به كارامه‌یى و لێهاتوویى خزمه‌تى به وڵاته‌كه‌ى كرد. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
	 
	نێچیرڤان بارزانى
	سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
	2025/11/3