Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە (فازڵ میرانی)ـیەوە بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە

(٧)

ڕێکخستنەوە یان ئاژاوەنانەوەی بە ئەنقەست؟

خوشک و براکانم.

ھاودەنگیتان لەگەڵ ئێمەدا، واتا پتەوکردنی بنەماکانی پەیوەندی نێوان حوکمڕانی و گەل، ڕێکخستنێکی دەستووری و یاسایی ڕاستەقینە، نەوەکو تەنیا چەند بڕگەیەکی سەر کاغەز و ڕەفەکان، کە تۆزیان لێ نیشتبێت و ئەوانەی سوودمەندی ئەم ئاژاوە دەستکردەن، نەیانەوێت بیسڕنەوە.

ھاودەنگیتان لەگەڵ ئێمە و دەنگدان بە ئێمە، واتا دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ئاستی ژیان بەرز دەکەنەوە، چونکە ئێمە بە بە زانیاری ورد و قەڵەم و کاغەز، لە سەرتاسەری عێراق حیساب بۆ پێداویستییەکانی خەڵکەکەمان دەکەین، ھیچ شتێکێش ڕێگریمان لێ ناکات، تەنیا ئەوانە نەبێت، کە شەرعییەت بە ئاژاوەگێڕیی دەدەن.

ئێوە شایستەی ھاووڵاتیبوونێکن، کە دەستکەوتەکانی بە پێوەرە دەستوورییەکان مسۆگەر کرابێت، نەک ھاووڵاتیبوونێک، کە بۆ وەرگرتنی مافەکانت پێویستت بە واستەکاری بێت.

دیموکراسی واتا دەستکەوتەکانی ژیانێک، کە زامنی بنبڕکردنی ھەژاری و دواکەوتوویی و تاوان و توندوتیژی بکات.

نیشتیمان ھی ئێمەیە، نیشتیمان ھی ئەو کەسانە نییە کە بە پێشێلکردن و تێکشکاندنی یاسا و تاڵانکردنی خێروبێر و بێدەنگبوون لە ئاست بەفیڕۆدانی ژیانی خەڵک، دەستکەوتەکانی خۆیان دەسەپێنن.

دیموکراسی واتا سەروەری، توانای ھێزی یاسایی و ھاوتایی لە گەیشتن بە چارەسەری دۆسیەکانی ژیانی گەلانی وڵاتەکەمان، کە بەدەست بە بیابانبوون و برسیەتی و بێبەشبوون و ڕاوەدوونانێکی ستەمکارانەوە دەناڵێنێت.

دەنگتان لەگەڵ ئێمەدا، واتە ژیانێکی باشتر.