Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌هرام عه‌ریف یاسین: پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان دەبێت

ئامێدی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌ڵێت،  "سه‌دا سه‌د پارتی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق، تا دێت لیستی 275ی پارتی پاڵپشتی جەماوەری فراوانتر دەبێت." 

به‌هرام عه‌ریف یاسین، به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان و ده‌نگده‌رانی پارتیمان، ڕۆژی 11ی مانگی داهاتوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ینه‌ دیاری بۆ سه‌رۆك بارزانی، چونكه‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت ته‌نیا پارتی ده‌توانێت داكۆكی له‌ مافه‌كانیان بكات و به‌رگریی له‌ قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بكات." 

به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی گوتیشی "بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌گاته‌ هه‌موو شوێن و ماڵێك، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنمایه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بانگه‌شه‌ی پارتی به‌رده‌وامه‌، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ئامێدی تادێت پێشوازی زیاتر لە لیستی 275ی پارتی ده‌كه‌ن." 

به‌هرام عه‌ریف یاسین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ین و پێشبینی ده‌كه‌ین  سه‌دا سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق لیستی 275ی پارتی ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین لیست له‌  ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جه‌ماوه‌رە خۆڕسكی پارتیمانه‌، دڵنیاین ئه‌مجاره‌ش پارتی سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ره‌." 

قائید میرۆ