چۆمان -KDP.info- ده‌نگده‌رانی سنووری باڵه‌كایه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌نگده‌رێكیش ده‌ڵێ "چاوه‌ڕێی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دەنگ بۆ لیستی 275ی پارتی دەکەین."
ڕێكه‌وت ڕزگار، چالاكوان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "باڵه‌كایه‌تی لانكه‌ی شۆڕش و كوردایه‌تی بووه، به‌تایبه‌تی بۆ پارتی، له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول باڵه‌كایه‌تی پێشه‌نگ و سه‌ربه‌رز بووه، دڵنیاین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر سه‌ری پارتی به‌رزتر ده‌كات و سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ین، پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات و لیستی 275 ده‌بێته لیستی ملیۆن ده‌نگی."
ڤینۆس موشیریش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی "پارتی له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هێزێكی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌ی متمانه پێكراوه، چونكه پارتی هه‌ڵقوڵاوی ناو خواسته ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌ڵكه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چاوه‌ڕێی ملیۆنێك ده‌نگ زیاتر ده‌كه‌ین بۆ لیستی 275ی پارتی. وه‌ك ده‌نگده‌رێكی باڵه‌كایه‌تی متمانه به لیستی پارتی ده‌ده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵه‌كایه‌تی و پارتی لێك جیا ناكرێنه‌وه."
ئاری چۆمانی ده‌نگده‌رێكی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ته‌نیا پارتی له به‌غدا ده‌توانێت شه‌ڕی مافه‌كانی كورد بكات، پارتی خاوه‌نی به‌رنامه و پلانی گه‌وره و تۆكمه‌یه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، لیستی 275ی پارتی شکۆ و سه‌نگی خۆی هه‌یه لای نه‌یارانی كوردستان، بۆیە ده‌نگ به لیستی 275 ده‌ده‌م. باڵه‌كایه‌تی و پارتی مێژوویه‌كیان پێكه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی خۆی فه‌رموویه‌تی باڵه‌كایه‌تی ماڵ و ناوچه‌ی منه."
قائید میرۆ