ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگە (حەمەی عەزیز)ـم پێ گەییشت. حەمەی عەزیز لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر لە بارەگای بارزانی، بەرپرسی ئیدارە بوو، لەپێناو دۆزی گەلی کوردستاندا تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان تەرخان کرد و لەم ڕێگەیەدا ماندووبوونێکی زۆری بینی.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
25ـی تشرینی یەکەمی 2025