Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەمەی عەزیز) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو خوالێخۆشبوو (حەمەی عەزیز)، پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.           

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو محەمەد عه‌زیز دەکەم و هاوخەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٠/٢٤