Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بیرەسپانی بۆ KDP: بانگەوازم بۆ كوردستانیانە ده‌نگ بە ڕێبازی بارزانی بده‌ن

كەركووك-KDP.info- وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی بیرەسپانی گەورە لە شاری كەركووك ده‌ڵێ، بانگەوازم بە شێوەیەكی گشتی بۆ هەرێمی كوردستانە و بەتایبەتی بۆ كەركووكی دڵی كوردستانە، كە مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشێكی كرد بە قوربانی بۆ كەركووك، بۆیە دەبێت ئێمە دەنگ بدەین بە ڕێبازی مەلا مستەفا كە شۆڕشێكی كرد بە قوربانیی كوردستانیبوونی كەركووك. با دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.

مامۆستا هێمن بیرە سپانی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی پیرەسپیانی گەورە لە شاری كەركووك، په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌نگدان له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "سەیری هەرێمی كوردستان بكەن، لە ئاوەدانی و پێشكەوتن و ئازادی و لەوەی كە هەموو ئایین و مەزهەبەكان و بیروباوەڕەكان ئازادانە و سەربەستانە ژیانی خۆیان بەسەر دەبەن، ئەوە هەمووی لەسەر ڕێبازی مەلا مستەفای بارزانی و به‌ هەوڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە، بۆیە زۆر گرینگە ئێمە دەنگ بدەین بە پارتی. چونكە پارتی واتە ئاوەدانی، پارتی واتە پێشكەوتن، پارتی واتە سازان و خەمخواردن بۆ هەموو مافەكانی گەل بە شێوەیەكی گشتی.

 بیرەسپانی  ده‌شڵێ، "ئەوەتا هەرێمی كوردستان پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە و هەولێر له‌ كێبڕكێی جوانیدایه‌ و هەرێمی كوردستان بووەتە ئاوێنەی پێشكەوتن و ئازادی بۆ هەموو ئایینەكان و مەزهەبەكان. ئێمە ئێستا لە كەركووك ئامادەیی خۆمان بۆ پارتی دەردەبڕین. چونكە حكوومەتی پارتی لەسەر ڕێبازی بارزانییە، ڕێگە نادات میلیشیا و خەڵكی خراپ بۆ پارەخواردن كاری نادروست بكەن. بۆیە پێویستمانە دەنگ بدەین بە پارتی، تا ئەو خزمەتگوزارییەی كە لە هەرێمی كوردستان كراوە و بەتایبەتی لە هەولێر، بە كەركووكی دڵی كوردستانیش بگات.

وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی بیرەسپانی گەورە لە شاری كەركووك گوتیشی، "ئەگەر لە عێراقدا پارتی نەبێت، شتێك نامێنێ بە ناوی هەرێمی كوردستان و بە ناوی قەوارەی كوردستان. ئەوە هەمووی بە بوونی پارتی و مانەوەی پارتییە كە كورد ماوەتەوە لە بەغدا و ئەو هێز و قورساییەی كە لە بەغدا هەیەتی، هەمووی بە بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و هزر و ڕێبازی مەلا مستەفای بارزانییە.

مامۆستا هێمن بیرەسپانی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی پیرەسپیانی گەورە لە شاری كەركووك ده‌ڵێ، "بانگەوازم بە شێوەیەكی گشتی بۆ هەرێمی كوردستانە و بەتایبەتی بۆ كەركووكی دڵی كوردستانە، كە مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشێكی كرده‌ قوربانی بۆ كەركووك، بۆیە دەبێت ئێمەی كه‌ركووكی به‌ وه‌فابین و دەنگ بدەین بە ڕێبازی مەلا مستەفا بارزانی كە شۆڕشێكی كرد بە قوربانی كەركووك. بۆیه‌ با ئێمه‌ش دەنگ بده‌ین بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازی بارزانی.