Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی لقی ٢١ بۆ KDP: ھاووڵاتیان بەراوردکاری دەکەن و دەنگ بە خزمەت و ئاوەدانی دەدەن

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی لە دەوروبەری سلێمانی دەڵێت، خەڵکی پێشوازییەکی باش لە بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن، چونكە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان کاریگەری لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک پەیدا کردووە و ئەو پڕۆژانە بەرچاوڕوونی داوەتە خەڵک، بۆیە چاوەڕێین ئەمجارە لیستی ٢٧٥ دەنگی زیاتر بەدەست بھێنین.

شێخ ستار عەواڵانی، بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری دەوروبەری سلێمانی و سنووری لقی ٢١ بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا خەڵکی ناوچەکە بە شێوەیەکی باش پێشوازی لە بانگەشەی پارتی دەکات، ڕۆژانە لەناو خەڵکین بۆ پشتگیری لیستی ٢٧٥ی پارتی و ھاووڵاتیانیش پشتگیری خۆیان بۆ لیستی پارتی نیشانداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەنجامدانی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لەلایەن حکووتی ھەرێمەوە، کاریگەری لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک پەیدا کردووە و ئەو پڕۆژانە بەرچاوڕوونی داوەتە خەڵک، ئێستاش ھاووڵاتیان بەراوردکاری دەکەن و دەنگ بەو خزمەت و ئاوەدانیە دەدەن كە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە، خەڵکیش دەزانن چ خزمەتێک پێشکەش کراوە. 

"پێشبینی باش دەکەم بۆ لیستی ٢٧٥ و ڕەوشی پارتی باشە، ھاووڵاتییان بەراوردکاری دەکەن لە نێوان ئەو خزمەتگوزاریانەی پارتی پێشکەشیان کردوون و ئاڵۆزییەکانی ماوەکانی رابردووی سلێمانیش کاریگەری ھەیە لەسەر دەرخستنی ھەندێ ڕاستی لەبارەی پارتی و ئارام راگرتنی ڕەوشی ئەمنی کوردستان لەلایەن پارتییەوە." بەرپرسی لقی ٢١ وای گوت.

 

قائید میرۆ