هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، پارتی بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بێگومان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش كە پێویستی به خزمه‌ت هه‌یه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه بۆیە ئه‌مجاره به پلانێكی باشتر کار بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین.
د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پارتی هه‌میشه خۆی به خاوه‌ن و خزمه‌تكاری هه‌ڵه‌بجه زانیوه و نوێنه‌رانی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقیش به‌رده‌وام كاریان بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه كردووه، ئه‌مجاره‌ش به پلانێكی باشتر کار بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین و سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین جار دووپاتی كردووەته‌وه كه ئه‌ركی هه‌مووانە، به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌توانادایه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه درێغی نه‌كرێت، تا ئێستا له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جارێكیان 500 كه‌س و جارێكی دیكه 52 كه‌س و بڕیاره 250 كه‌سی دیكه‌ش دابمه‌زرێن بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پارێزگایه جێ به‌جێده‌كرێن.
به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شارێكی قوربانیده‌ر و خۆڕاگر بوو، سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی مه‌زن و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو تا هه‌ڵه‌بجه ببێت به پارێزگا و سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داواكاریی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بووه و پێداگری كردووه هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگا و خزمه‌تگوزاری باشتر و زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی هه‌ڵه‌بجه بكرێت.
د. محه‌مه‌د خورشید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کرد، پارتی بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بێگومان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی پێویستی به خزمه‌ت هه‌یه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، سه‌ركه‌وتنی پارتی و لیستی 275 هه‌وڵەكانی پارتیش چڕتر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكات، واته پێویسته پارتی ببێته‌وه به هێزی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بكات.
قائید میرۆ