هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی دوولایەنە، کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی 10ی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازیی لە گلێن مایڵز باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونوەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری .