Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌ بۆچی هەڵەبجەیی و شارەزووریه‌كان لیستی 275ی پارتی هەڵدەبژێرن

هەڵەبجە-KDP.info- هاووڵاتیان و چالاكوانانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی دەڵێن، پارتی بەهێز بێت ئەوە ژیان بۆ هەموو تاكێكی كۆمەڵگە ئاساییش و خۆشگوزەرانییە، پارتی و پاراستنی قەوارەی كوردستان دووانەی یەک هاوكێشەن.

مامۆستا هەوارە كاكەیی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "دەنگم بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، بەهێزبوونی پارتی، زامنی دەستەبەركردنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستانە لە عێراقێكی فیدڕاڵدا، مێژوو پێمان دەڵێت پارتی بەهێز بێت، كوردستان بەهێز دەبێت، سەدەیەكە پارتی خەبات دەكات بۆ پاراستن و مانەوەی كورد و كوردستان.

لە سەیدسادقیشەوە، دیاری محەممەد، كە چالاكی سیاسییە، لە لێدوانەكەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دەنگم بۆ لیستی 275ی پارتی دەبێت، چونكە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە ئاڵاهەڵگری نەتەوەی كورد بووە، لە بەغدا تاكە حزبە شەڕی مافەكانی گەلەكەمان و پارێزەری قەوارە دەستوورییەكەمانە.

"من دەنگ بە لیستی 275 پارتی و كاندیدەكانی دەدەم، بۆ كوردستانێكی بەهێز و بۆ ئاوەدانی و ئاسایش و بەردەوامی پڕۆژەكانی لە هەموو كوردستان، بۆیە پارتی هەڵدەبژێرم، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خەڵكی متمانەیان بە پارتی بەخشی و كورسی بەدەست هێنا و ئێستا كاروانی ئاوەدانی بە چڕی دەستی پێ كردووە بۆیە ئێمە پێمان وایە پارتی دەتوانێت ژیان بۆ تاكی هەڵەبجە ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". شەهێن هەڵەبجەیی چالاكی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی لە هەڵەبجەوە، ئەم لێدوانەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دا.

 

عەزیز ڕەسووڵ