دهۆك-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكسختنی پارتی له دهۆك ده‌ڵێ، جگه له ده‌نگده‌رانی پارتی، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارتیش هه‌یه به‌هۆی خزمه‌ته‌كانی پارتییه‌وه له ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌دەن.
سه‌باح به‌یتوڵڵا، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆک، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پارتی له دهۆك 22 كاندیدی هه‌یه و ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین جه‌ماوه‌ری پارتی، جه‌ماوه‌رێكی خۆڕسك و نه‌گۆڕه، هه‌تا خه‌ڵكێكی دیكه‌ش هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی پارتی، به‌ڵام هاوسۆزه له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌زانێت كێ زیاتر داكۆكیی لە كوردستان كردووه ده‌نگ به پارتی ده‌دات، چاوه‌ڕێی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و گه‌شبینین به ئه‌نجامه‌كه‌ی، چونكه دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتییه.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆك گوتیشی، خه‌ڵكێك هه‌بێت وه‌ك ئینتیما حزبی نییه، به‌ڵام كاتێك به‌راورد له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كات ئه‌وه بێگومان خه‌ڵكی شاره‌زایه و ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسیان به چاره‌نووسی پارتییه‌وه ببه‌ستنه‌وه و له‌گه‌ڵ پارتی بن له كاتی پێویستدا.
سه‌باح به‌یتوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کرد، لایه‌نی سیاسی دیكه‌ش هه‌ن له دهۆك، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك له سنووری پارێزگای دهۆك به ركابه‌ری خۆمان نازانین، چونكه جیاوازیی نێوان پارتی و ئه‌وان له ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه زۆره و رێز له هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی هێزێكی بێ ركابه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی زۆر خزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه و ده‌نگده‌رانیش ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوه بۆ ڕۆژی ده‌نگدان.
قائید میرۆ