Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت.

لە بەردەوامی ھەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان دوای ئەوەی لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان جێبەجێکرا، ئەمڕۆ لە قۆناغی دووەمدا یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی میری تایبەت بە وەزارەت و فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم دەستیپێکرد.

لەم قۆناغەشدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت و ھەر وەزارەت و دەستەیەکیش جگە لە ژمارەکەی دوو پیتی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ لەمەودوا ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ.