ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر لهبارهی كارهكانی نۆژهنكردنهوهی یاریگای شههید فهرهنسۆ ههریری لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە.
ئەمڕۆ ھەینی ١٧-١٠-٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەھید " فەرەنسۆ ھەریری" بەسەرکردەوە ، کە بە گوژمەی ( ١ ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دینار ) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.
لە بەسەر کردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد.
