ھەولێر-KDP. info- بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای پشدەر بەکار دەهێنرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 12909 لە ڕێکەوتی 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە نووسراوێکی ڕەزامەندیی لەسەر داوایەکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا.
لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی 20%ـی داهاتی مەرزی کێلێ بە شێوەی نەختینەی مانگانە بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا.