دھۆک -KDP.info- گەنجانی کوردستان جەخت لەسەر دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەنەوە، دەڵێن: بۆ کوردستانێکی بەھێز و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.
موتەلیب کەریم جەژنی، گەنجەێکی دھۆکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی، دەنگدانە بە شکۆ، سەرکەوتنی پارتی واتا سەرکەوتنی کوردستان، بەھێزبوونی پارتی لە عێراق واتا بەھێزبوونی ھەر تاکێکی کورد و بەھێزبوونی کوردستان، دەنگدانمان بە پارتی دەنگدانە بە گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەھێزبوونی پارتی واتا گەڕانەوەی شکۆی ھەرتاکێکی کورد، کوردستان لە بەغدا پێویستی بە پارتێکی خاوەن سەرەوەریی بەھێزی وەکو پارتی ھەیە، بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانمان لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، کە خەڵکی عێراق بە ڕێژەیەکی ڕەھا دەنگی لەسەر داوە، بوونی پارتی بە ھێزێکی زۆرتر لە پەرلەمانی عێراق وا دەکات پارتی ھەموو ئەو مافانەی بەپێی دستوور ھەمانە بچەسپێنێت، بۆیە پێویستە ھەر خەڵکی کوردستان لە ھەموو چین و توێژەکان، ئافرەت، پیاو، گەنج و پیر، ڕۆژی ١١/١١ بەرەو سندوقی دەنگدان، وەکو کەرنەڤاڵی سەرکەتن ھەنگاوبنێن و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن."
خێلان مام بەکر ئاوەکەڵەیی دەنگدەرێکی بازنەی پارێزگای سلێمانییە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "گرنگە خەڵک دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات، چونکە پارتی حزبی ڕابردوو و ئێستا و داھاتووە، لەکاتێک خەڵک پێویستی بوو پارتی خەباتی شاخی کرد بۆ ئازادی کوردستان، ئێستاش لە دنیای مۆدێرندا، خەباتی شاخی گواستۆتەوە بۆ خەباتی مەدەنی و بە حوکمداری دروست و بە ئاوەدانکردنەوە بەرگری لە کوردستان دەکات، بەکورتی پارتی خۆی بەخاوەنی ھەموو کوردستان دەزانیت، ھیچ کاتێک ئەم حزبەی ئێمە داوایەکی لە جەماوەر، کادر، پیشمەرگە و لایەنگرانی نەکردووە بۆ دژی نەتەوەی کورد و یەکپارچەیی خاکی کوردستان بێت."
ھەر لەم بارەیەوە، ھاڕوون عەبدوڵڵا، دەنگدەر لە بازنەی پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دەنگ دەدەمە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ئەوەی پارتی لە ئەوانی دیکە جیا دەکاتەوە وەرگرتنی پۆست و دیاریکردنی سەرچاوە داراییەکان و مەیدانی ململانێی نانیشتمانی نیە، بەڵکو پارتی سەرچاوەی وەرگرتنی پێگەیاندی مرۆییە بۆ نیشتمانێکی ئارام و دروستکردنی ھێزێکی سیاسی بۆ وەرگرتنی داخوازییە بنەڕەتی و باڵاکانی ھەرێمێکی سەربەرز و ئازاد، کە لە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەش گەلی کوردستان گەر ھێزێکی سیاسی وەک پارتی نەبووایە و نەبێت، بۆشاییەکی گەورەی سەقامگیری و کوردستانی لە ھەرێم دەبوو."
بڵند ئیبراھیم