Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عومەر ئورەیی: ئەوەی خزمەتی خەڵکی دەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە

زاخۆ-KDP.info- بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، پێویستە ھەموومان دەنگمان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، لەبەر ئەوەی ئەوەی خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستانە.

عومەر ئورەیی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لە بەغدا بەھێز بێت، لەپێناو ئەوەی بەرگریی لە قەوارەی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆیە پێویستە ھەموومان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، ئەوەش لەپێناو کوردستانێکی بەھێز، چونکە هەرچەند پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەھێز بێت کوردستان ھێندە بەھێز دەبێت، بۆیە با دەنگی ھەموومان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت."
عومەر ئورەیی گوتیشی "لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ھەموو خەڵکی کوردستان و لیستی سەرۆک بارزانییە، ئەرکی ھەموومانە پارێزگاری لەو لیستە بکەین، چونکە ئەوەی خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کاردەکات بۆ پێشخستنی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد لە بەغدا."

بڵند ئیبراھیم