سەگڤان هالۆ
پارتی دیموکراتی کوردستان 79 ساڵی بەردەوام لە خەبات و تێکۆشاندا. لە هەموو قۆناغەکاندا خەبات و تێکۆشانی پارتی لە پێناو بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بووە و هەر لەم پێناوەشدا قوربانیەکی یەکجار زوری داوە.
پارتی ئامرازێکی بە هێز بووە لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە کە ئەویش گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانە بە وێستگەی ئارامی و سەرفرازی. دامەزراندنی پارتی هەر لە ساڵی 1946 خۆی لە خۆیدا هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ڕزگارکردنی تاکی کورد و کوردستانی لە بێهیوایی و گێڕانەوەی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمان و لەسەر بنەمای پرەنسیپی کوردایەتی و لەسه ر ئەم پرەنسیپە پیرۆزەدا تاکو ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش بەردەوامە و بەردەوام دەبێت، چونکە لای پارتی، کوردایەتی هۆکاری سەرکەوتنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانە و بۆ قۆناغی ئەمڕۆش زەڕورەتێکی حەتمیە.
پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەش بۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆسەیەکی زۆر هەستیار و گرینگە هەرچەندەش پارتی بەهێز و بەهێزتر بێت ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی کوردستان بە هێزتر دەبێت و هەرێمی کوردستانیش پارێزراوتر دەبێت. چونکە پارتی هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا داکوکیکارێکی بەهێزی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بووە ئەمڕۆش لەم قۆناغەدا مانەوەی پارتی بە پێشەنگایەتی داکوکیکارێکی سەرسەختی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و تاکە لایەنە کە سازش لە سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەی ناکات.
درووشمی سەرەکی پارتی بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ بەغدا لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە ئەمەش بۆ ئەوەیە، کە زۆرینە لە عێراق مافی گەلی کوردستان پێشێل نەکات و هەموو ئەو مافانەی کە لە دەستووری هەمیشەیی عێرااقدا بۆ گەلی کوردستان جێگیر کراون وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
هەروەها دروشمەکانی پارتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی عێراق بۆ ئەوەی گیانی لێبوردەیی ببێتە کلتوورێکی گشتی کومەڵگە و هەروەها لە پێناو قوڵکردنەوەی لێبوردەیی ئایینی و تا لە ئاشتی کومەڵایەتی و پێکەوە ژیان دڵنیابێت و لە پێناو چەسپاندنی مافەکانی ئافرەتان و ڕوڵیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕیدا و ئەمەو چەندەها درووشمی تر.
دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن لیستی ژمارە 275 لیستی دیموکراسیخوازی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لیستی ئارامی و ئاوەدانی و خوشگوزەرانی، لیستی پاراستنی کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و تاد…
وەک ئەرکێکی نەتەوەیی نیشتیمانی نەک بە تەنیا کادیر و لایەنگرانی پارتی، بەڵکو زۆربەی هەرە زۆری هاونیشتیمانیان تاکو هەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا بهێڵنەوە کە ئەویش تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە. هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ژێر سایەی ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە هەموو ڕوویێکەوە گەشەی کردووە و لە بەرەو پێشڤەچوونی بەردەوامدایە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی وەک پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری، دروستکردنی ڕێگە و بانەکان، پڕۆژەی ئاو، هەموو ئەمانە و زۆری تر ئاماژەیەکی ڕوونن لەسەر پێشکەوتن و گەشەسەندنی کوردستان لە سەر هەموو ئاستەکاندا.