گەرمیان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی سنووری گەرمیان پێشوازییەکی گەرم لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان بەھێز بێت، مەترسییەکانی بەغدا لەسەر ھەرێم کەمتر دەبن و دەستکەوتەکانیش پارێزراو دەبن.
حوسێن کەلاری، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "پێش دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئێمە ئامادەکاریی تەواومان کردبوو و لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەش بە جۆرێکیش دەستمان بە پرۆسەکە کرد، کە زۆر ھێمن و لەسەرخۆیە، بۆیە تاوەکو ئێستا پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی خەڵک بێزار نەبێت و لێمان ڕازی بن و پرۆسەکە بە جۆرێک بەڕێوە بچێت جێگەی ڕەزامەندیی خەڵک بێت، جگە لەوەش کارێک دەکەین بۆ ھاندانی خەڵک بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان ڕوونیشی کردەوە، "بە جۆرێک کار دەکەین ببێتە مایەی خۆشحاڵیی ھەموو خەڵکی خۆمان و باسی دەستکەوتەکان و قوربانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خەڵکی خۆمان دەکەین و ئەوانیش دەزانن پارتی بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان چەندە قوربانیی بەخشیوە.
بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەشڵێ، "خەڵکی بەشەڕەفی گەرمیان پێشوازییەکی باش لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و ئێمەش سەردانیان دەکەین و ئەوانیش سەردانی ئێمە دەکەن بە بەردەوامی، چونکە خەڵکی خۆمان ھەست بە مەترسیی بەغدا بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەزانن چەند دەنگ و کورسیی پارتی لە بەغدا زیاد بێت، ھێندە زیاتر دەتوانن بەرگری لە دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بکەن و پێگەی کوردستانیش لە بەغدا بەھێزتر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئەوەمان بۆ خەڵکی خۆمان ڕوون کردووەتەوە، ھەر بۆیە پارتی لە ژێر دروشمی سازان و ھاوبەشی و ھاوسەنگی بەشداریی ئەم هەڵبژاردنەدا دەکات، بۆ ئەوەی لە عێراق کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو سێ دروشمە بکەین، کە لە ڕابردووشدا پارتی بەردەوام جەختی لەسەر کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور مافی گەلی کورد بدرێت.
بڵند ئیبراھیم