Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری شرناخ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە ئیجابیەکانی ئەو پڕۆسەیە داوای کرد سەرۆک بارزانی لە پشتیوانییەکانی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی تورکیا بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانییەکانی پارێزگای شرناخ و هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر کرایەوە.