مەخموور -KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ پێی وایه، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و سنووره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له هه‌ڵكشانه، ده‌شڵێ، "له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌یەكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ین."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بانگه‌شه‌ی لیستی 275ی پارتی له سنووری لقی 23ی قه‌ره‌چوغ، له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی، به شێوه‌یه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، كاندید و ئۆرگانه‌كانی پارتیمان پابه‌ندن به بڕیاری حزب و ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانییه، ته‌شهیر به هیچ كه‌سێك نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه له بانگه‌شه ته‌نیا باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆمان، وه‌ك حزب و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی بووینه جێگه‌ی دڵخۆشی هاووڵاتییانی كوردستان، چونكه زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی نیشتمانی به‌ده‌ست هاتوون، وێڕای شانازیی ده‌شیان پارێزین."
به‌رپرسی لقی 23ی پارتی گوتیشی "كاندید و كادیر و ئه‌ندامانی پارتی به جۆش و خرۆشه‌وه داوا له خه‌ڵك و ده‌نگده‌ری سنوورمان ده‌كه‌ن پاڵپشتی لیستی پارتی بكه‌ن و ڕۆژی 11ی مانگ ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، زۆر دڵخۆشین کە ڕۆژانە ده‌یبینین پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم له لیستی پارتیمان دەکرێت."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد "گه‌شبینین کە له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری لقی 23ی قه‌ره‌چوغ به شێوه‌یه‌كی زۆر باش زیاد دەکات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی پارتی و پشتگیریی جه‌ماوه‌ری كوردستانە به هه‌موو چین و توێژه‌كانەوە لە لیست و كاندیدانی پارتی."
قائید میرۆ