Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان پێشوازیى له‌ به‌ڕێز ده‌یڤد پێتریۆس كرد

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/10/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌یڤد پێتریۆس، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا (سى ئاى ئه‌ى) و دۆستى كۆنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باسیان له‌ دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌یمان كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ستراتیژى پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانن له‌ زۆر بوارى جیادا، بره‌و به‌ هاریكاریى هاوبه‌شیان بده‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بنیاتنانى پردى په‌یوه‌ندى و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ناوچه‌كه‌ له ڕێگه‌ى هاریكارى له‌ بوارى وزه‌ و ئابووریدا.

پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا، دۆخى سووریا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.