هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانیى توركیا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
سوپاس و پێزانینمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركیا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانیى توركیا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا دێت كه دڵنیاین یارمه‌تیده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاریكاریى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تى له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/9