هەژێن لوقمان
پارتی دیموکراتی کوردستان به كردار ئهوهی سەلماندووه کە پارێزەری ڕاستەقینەی ئەو دەستکەوتانەیە کە بە خەباتی چەندین ساڵە و بە قوربانیدان و خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون، هەمیشەش داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی كوردستانیان و هەرێمی کوردستان بووە، وێڕای هەموو ئەو کێشە و گرفت و قەیرانانەی بەردەوام و بە مەبەست بۆ حكوومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بەڵام سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە چەندین پڕۆژەی گرینگ و بەرەوپێشچوون و خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، وەڵامی نەیارانی دایەوە، ئەم گۆڕانکاری و ئاوەدانی و خزمەتەی کە لە ماوەی کابینەی ٩ دا کراوە لە هەرێمی کوردستان بەو بارودۆخە قورس و ناهەموارەی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕیوە، دەبێت بە مێژوویەک کە جێگای شانازیی هەموو تاکێکی کوردستانه.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە هەتاوەکو ئێستا زۆر دیپلۆماسیانە مامەڵەی لەگەڵ یار و نەیاری گەلەکەماندا کردووە بە هەبوونی پەیوەندییەکی باش و ئاشتیانە و لە هەر بارودۆخێکیشدا کە مافی نەتەوەکەمان پێشێل کرابێت، هەرگیز سازشی نەکردووە و زۆر بە زیرەکانە توانیویەتی سەنگی نەتەوەکەمان بپارێزێت لە ڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیەوە، بە جۆرێک کە ئێستا قەزیەی کورد وەک قەزیەیەکەی جیددی لە ناوچەکە تەماشا دەکرێت، پێگەی کورد و هەرێمی کوردستانیش ئێستا بە بەراورد بە ڕابردوو گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، لهگهڵ ههموو ئهوانهشدا پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە لە ڕێگهی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتیانە و به ڕێكکەوتن بگات بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییهکان، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانەوە بێت، بەڵام کاتێک نەیاران و دوژمنانی گەلەکەمان ملیان بۆ ڕێگهی گفتوگۆ و دانوستان نەدابێت، پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار بووه لە ڕێگهی خهباتی چەکدارییەوە داگیرکەر بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دان بە مافەکانی کورددا بنێت.
ئهوه پارتی دیموکراتی کوردستان بوو كه هەمیشە پێشەنگ بووە لە برایەتی و ڕێکكەوتن و نزیکبوونهوهی لایەنە سیاسییە کوردی و كوردستانییەکان، بە تایبەت یەکدەنگیی کورد و لایەنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ چهسپاندنی دهستوور و ئەو بڕگە و بابەتانەی کە لە بەرژەوەندیی نەتەوەکەماندان، بۆیە هەمیشە تیری دوژمنانی کورد ڕوو لە پارتی و بارزانی بووە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕێبەری ڕاستەقینەی گەلی کورد و دۆزی ڕەوای گەلی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پێویستە گەلی کورد لە پشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت لە ڕێگەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانەوە سەرکەوتنێک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکات، کە خەونی هەزارەها ساڵەی ناحەزانی نەتەوەی کورد بە یەکجاری لەگۆڕ بنێت.