Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیزا کاکەیی بۆ KDP باسی دیدگای پارتی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، لەمبارەشەوە لیزا کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕابردوو و ئێستاشدا ھەموو ھەوڵی پارتی دیموکراتی کورستان بۆ بەدیھێنانی خواست و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان بووە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕابردوو و ئێستاشدا ھەموو ھەوڵی پارتی دیموکراتی کورستان بۆ بەدیھێنانی خواست و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان بووە، چونکە لە دیدگای پارتیدا خەڵکی کوردستان شایەنی خزمەتگوزاری باشترە و پێویستی بە سەقامگیری ئابووری و ئارامی زیاترە.

کاکەیی جەختیش دەکاتەوە، بێگومان ۲۷٥ لیستی ھەموو ئەو دەنگدەرانەیە کە کوردستان بە شایەنی باشترینەکان لە (خزمەتگوزاری، ئاوەدانی، سەقامگیری ئابووری و ئارامی) دەزانن.

بڕیارە ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە ژمارە لیستی ٢٧٥ بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.