Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەلی حوسێن بەشداری لە مەڕاسیمی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (مام جەلال تاڵەبانی) کرد

سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی لە شاری سلێمانی بەشداری لە مەڕاسیمی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (مام جەلال تاڵەبانی) کرد.

ئەمڕۆ ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ عەلی حوســێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە یاوەری ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانی بەشداربوو لە مەڕاسیمی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (مام جەلال تاڵەبانی) کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ڕێکخرابوو.

بۆنەکە پێکھاتبوو لە بەستنی یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دەربارەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەھاوکاری زانکۆی سلێمانی و چەند زانکۆیەکی دیکە و، کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب - خولی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.