Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند سلێمان شاکر دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ھونەرمەند سلێمان شاکر دەکات و دەڵێت: ھونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری ھونەری شێوەکاری کردووە.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ھونەرمەندی شێوەکاری ناوداری کوردستان سلێمان شاکر دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

مامۆستا سلێمان شاکر، ھونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری ھونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا ھەبوو.

خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و ھاوڕێکانی ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥